ئۆتۆمبێل لێیدابوو
هاوڵاتییه‌ك فریاى باڵنده‌یه‌كی كێوى كه‌وت و لە مردن رزگار کرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر رێگاى گشتیى گوندى بلێ، ئۆتۆمبێك له باڵنده‌یه‌كی كێوى ده‌دات و ده‌كه‌وێته سه‌ر جاده، هاوڵاتییه‌كیش كه به‌وێدا تێدەپەڕێت، ده‌بینێت باڵنده‌كه كه‌وتووه، ده‌موده‌ست ژینگه‌پارێزانى بارزان ئاگادار ده‌كاته‌وه و ئه‌وانیش دواى چاره‌سه‌ركردنى برینه‌كانى ره‌وانه‌ى ناو سروشتى ده‌كه‌نه‌وه.
بڵى، له سنوورى ناحیه‌ى بارزانه و باڵنده كێوییه‌كه‌ش به قسه‌ى ژینگه‌پارێزه‌كان ناوى قه‌له‌باشووكه.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌ياندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان، به 964ـى وت، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه باڵنده‌كه‌یان هێناوه‌ته‌وه و چار‌ه‌سەرى پێویستیان بۆ ئه‌و برینانه كردووه، كه به‌هۆى به‌ركه‌وتنى ئۆتۆمبێله‌وه له جه‌سته‌ى دروستببوو.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى برینه‌كانى سه‌خت نه‌بوون دواى ماوه‌یه‌كی كه‌م ره‌وانه‌ى ناو سروشتمان كرده‌وه”.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه به‌تالیۆنه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌م هاوڵاتییه‌كه و هه‌میش ملازم سدیق قسه‌ده‌كه‌ن، دیمه‌نى كاتى كه‌وتنى باڵنده‌كه و راده‌ستكردنى به ژینگه‌پارێزان و هه‌مانكات رەوانەكردنەوەشی بۆ ناو سروشت تۆمار كراون.