پاسەوانی سنوور جلی نوێ دەپۆشێت

+964

فەهمی نەبی

پاسەوانی سنوور جلوبەرگیان دەگۆڕن و یەکپۆشی لە جلی سەربازی دەکەن.

پاسەوانی سنوور ناوچەی یەک بڵاویکردوەتەوە، جلی فەرمی ئەفسەر و کارمەندانی پاسەوانی سنور گۆڕاوە، جلە نوێیە سەربازیەکە هەریەکە لە رەنگەکانی زەیتونی، قاوەیی و بێجی لەخۆدەگرێت.

لە هەواڵەکە ئەوەش هاتووە، دەبێت ئەفسەران بێریەی رەش و کارمەندانیش کاسکێتی هەمان جل لەسەر دەکەن، ئەو جلانە دابەشدەکرێن.

بەگوێرەیی زانیاریەکانی تۆڕی964، جلی سەربازی ئەفسەر و کارمەندانی پاسەوانی سنوور لەمەوبەر لەیەکتری جیاواز بوو، بەم بڕیارە ئەو یەکەیە دەیەوێت جلی ئەفسەر و کارماندانی پاسەوانانی سنوور یەکبخات.

رۆژی پێنجشەممە دووی شوبات، پەیجی فەرمی پاسەوانی سنور لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، لەمەوبەدوا جلوبەرگی ئەفسەر و کارمەندانی پاسەوانی سنور دەگۆڕێت، بەجۆرێک هەر کەس نەیپۆشێت سزای یاسایی دەدرێت.

لە عێراق سێ ناوچەی هێزەکانی سنور هەیە، ناوچەی یەک، ئەرکی پاراستنی سنوری هەرێمی کوردستانە، کە بارەگاکەی لە هەولێرە، کۆی ئەندامانی ئەو فەرماندەییە نزیکەی شەش هەزار و 500 کەسە.