زیانی ژینگەییان بە ناوچەکە گەیاندووە
ژینگەی سۆران رێنمایی دەداتە کارگە و غەسالەکانی چەو و لمی سنوورەکەی
964+
ژێوار خدر
ژینگەی سۆران رێنمایی دەدات بە کارگە و غەسالەکانی چەو و لمی سنوورەکەی، دوای ئەوەی بەدواداچوونیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە کارگەکان زیانێکی زۆریان بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە و بوونەتە هۆی لەناوچوونی رێژەیەکی زۆری ماسی و دەشڵێن، “به‌رده‌وام ده‌بین له به‌داوچوونی ورد له‌سه‌ر هه‌موو سه‌رپێچییه ژینگه‌یه‌كان و هەرکەسێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت سزا دەدرێت.”
فەرمانگەی ژینگەی سۆران رایگەیاند، به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی هه‌ژار ماهر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران، بەدواداچونێکی ژینگەییان کراوە بۆ چاودێری کردنی کارگە و غەسالەکانی چەو و لم لەسەر رووباری باڵه‌كیان.
دەشڵێت، کارگە و غەسالەکان بوونەتە هۆی ناشیرین کردنی سیمای رووبارەکە و زیانی ژینگەییشییان بە ناوچەکە گەیاندووە.
روونیشیکردووەتەوە، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سەرجەم كه‌ساره و غه‌ساله‌كانی سه‌ر رووبار و چه‌مه‌كانی ئیداره‌ی سۆران رێنمایی ژینگه‌ییان پێدەدرێت و له سه‌رپێچییه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، هەر کەسێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشداوە، له زۆربەی شوێنەکان، جگه له تێكدانی رێره‌وی رووباره‌كان، ئه‌و کارگانە بوونه‌ته هۆی شێلوبوون و له‌ناوچوونی رێژه‌یەكی زۆری ماسی.