بەشدارە لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی

کتێبفرۆشێک لە میسر کتێبی نووسەرانی کوردی فرۆشتووە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

کتێبفرۆشێک لە وڵاتی میسرەوە هاتووە و بەشدارە لە شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی، سەرجەم کتێبەکانی لەو وڵاتەوە هێناون.

مەحمود عەزام کتێبفرۆش بە 964ـی وت، “بۆ دووەم جارە دێمە سلێمانی و بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب دەکەم، کتێبەکانیشم لە وڵاتی میسرەوە هێناون”.

باسی لەوەش کرد، دیارە خەڵکی سلێمانی کوردن، بەڵام کتێبی عەرەبیش بازاڕی هەیە و دەفرۆشرێت.

مەحمود عەزام وتیشی، لە میسر کتێبی نووسەرە کوردەکانی هەبووە کە بە زمانی عەرەبی چاپکرابوون و فرۆشتوونی.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە

48 دەزگا و کتێبخانە دەچنە پێشانگای کتێب لە سلێمانی

48 دەزگا و کتێبخانە دەچنە پێشانگای کتێب لە سلێمانی