هەر لە ئێستاوە شوێن بگرە

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە

شۆڕش قادری

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە و بۆ بەشداریکردن دەتوانیت هەر لە ئێستاوە شوێن بگریت.

ماڵپەڕی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی (Suly Expo) بڵاویکردووەتەوە، لە 28ی مانگی داهاتوو شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە و تا 8.12.2024  بەردەوام دەبێت.

بۆ گرتنی شوێن و زانیاری وەرگرتن دەربارەی بەشەکان کلیک لێرە بکە.