شیلان عوسمان

“لە کاری هونەری و گۆرانیوتن پەشیمان نیم و هەڵەم نەکردووە”

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

شیلان عوسمان، خانمە گۆرانیبێژی دیاری سلێمانی رەتیدەکاتەوە جارێکیتر بێتەوە ناو کاری هونەری و دەشڵێت، ناچمە هیچ بۆنەیەکی هونەری و کەمترین جار گوێ لە گۆرانیش دەگرم.

نزیکەی سێ ساڵ دەبێت شیلان عوسمان لە گۆرانیوتن دوورە و بووە بە باڵاپۆش، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەرباری قورئانخوێندن وتی، تەنیا قورئان بۆ خۆم دەخوێنم، کە من وازم لە گۆرانوتن هێنا دەبێت واز لەو دەنگەش بێنم، بەڵام لە کاری هونەری و گۆرانیوتن پەشیمان نیم و کارێکی هەڵەم نەکردووە.

وتیشی، هونەر لە خوێن و دڵمدایە و بۆ ئەوەی هەرگیز نەچمەوە سەری، کەمترین کات گوێ لە گۆرانی دەگرم، هەوڵدەدەم نەچمە هیچ بۆنەیەکی هونەرییەوە، بەشەکەشم لە شوێنی کارەکەم گۆڕیوە و چووەمەتە ئیدارە.

پێداچوونەوە:پەری ساڵح

"قەد ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ کاری هونەری"