500 ماڵە
بۆرى ئاوى گەڕەکێکى گەورەى چەمچەماڵ شکا
964+
عەزیز عەبدوڵا- چەمچەماڵ
ئەم بەیانیە، لەبەرامبەر پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ بۆرییەکى ئاوى ماڵان شکا و تیمەکانى چاککردنەوەى ئاوى چەمچەماڵیش لە شوێنى رووداوەکەن بۆ چاککردنەوەى.
ئیرەج حەمە شەریف، لەبەشى کلۆر و پلاندانانى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى چەمچەماڵ بە 964ـى وت،”ئەم بەیانییە بۆرى ئاوى گەڕەکى رۆژهەڵات شکا و لە ئێستادا تیمەکانمان لەوێن بۆ چاککردنەوەى”.
وەک باسى دەکات، بۆرییەکە نزیکەى 500 ماڵى بەسەرەوەیە بۆیە هەوڵ دەدەن بە زوترین کات چاکى بکەنەوە.
وەک ئەوەى ئیرەج حەمە شەریف باسى دەکات، شکانى بۆری ئاو شتێکى ئاساییە و رۆژانە ئەوە دووبارە دەبێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح