ئەنجومەنی وەزیران

لە پرۆسەی سەرژمێری عێراق سەدان هەزار کەس لەسەر هەرێم هەژمار نەکراون

964+

پەری ساڵح

ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانە لە هەژمارنەکردنی سەدان هەزار کەس لە سنوری هەرێمی کوردستان و داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات رێکارەکان راست بکاتەوە.

کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی قەزای شێخان و زلکان و کەڵەکچی و ناحیەی فایدە و بەشێک لە قەزای سێمێل و بەردەڕەش و خەبات و مەخمور لە پرۆسەی سەرژمێری عێراق لەسەر دانیشتووانی کوردستان هەژمار نەکراون.

داواش لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات رێکارەکانی راست بکاتەوە و هەموو ئەو خەڵکانە بخاتەوە شوێنی خۆیان کە هەرێمی کوردستانە.

سودانی لەدوای سەرژمێری: ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیات...

سودانی لەدوای سەرژمێری: ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 45 ملیۆن کەسە