لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا

پارێزگاری کەرکوک باسی گرنگی کۆمپانیای نەوتی BP دەکات

964+

ژوولی عەدنان

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک باسی یەکەم کۆبوونەوەی BP دەکات.

پاریزگار ئاشکرای کرد کە کۆبونەوەکەیان لەگەڵ BP بە مەبەستی گەشەسەندنی کێڵگە نەوتییەکان و بونیادنانی کۆمەڵگەی نوێ و بەرهەمهێنانی غازەوە بووە.

وتيشی “ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمپانیای BP لە کەرکووک کۆبووینەوە، ئەم کۆمپانیایە بەسوودە بۆ بەرەوپێشبردنی کێڵگە نەوتییەکانی و وەبەرهێنانی غاز”.

پڕۆژەكە دەستکەوتێکی باسی ئابووری بۆ پارێزگاکە و رۆڵەکانی دەبێت.

روونيكردەوە  وەک ئیدارەی کەرکوک سوورن لەسەر پشتگیریکردنی BP بەمەبەستی هاتنیان بۆ پارێزگاکە، ئەمەش بۆ بەرەوپێشخستنی کێڵگەی نەوتی و درووستکردنی کۆمەڵگەی پێویست.

پڕۆژەکە هەلیکار بۆ گەنجانی ناوچەکە دەڕەخسێنێت و هۆکارێکە بۆ بووژانەوەی کێڵگە نەوتییەکان کە چەند ساڵێکە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە نەبینیوە.

باسی لەوەشکرد وەک ئەوەی پێیانراگەیەندراوە لەلایەن کۆمپانیاکە و وەزارەتی نەوت کە لە سێ مانگی یەکەمی 2025 دەست بە کار دەکەن، جگە لەوەش ئەرکی سەرەکی کۆمپانیاکە دۆزینەوەی کێڵگەی نەوتی نوێیە.

کۆمپانیای BP کۆمپانیایەکی دەرهێنانی نەوت و گازە، مانگی پێشوو گرێبەستی واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوت و گازی کەرکووک.

بەپێی ئەو زانیارانەی پارێزگار باسیکرد نزیکەی 9 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەک لە کێڵگەی کەرکوک هەیە.