سلێمانی

ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بە ناو مارکێتێکدا و سێ کەس گیانی لەدەستداوە

964+

دیلان محەمەد _ سلێمانی

لە گەڕەکی برایم ئەحمەدی سلێمانی ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بە ناو مارکێتێکداو سێ کەس بەهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.

پەیامنێری 964 زانیاری ئەوە لایە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا ئەڤەلۆن خۆی کێشاوە بە بەینی دوو دووکانداو لە ئەنجامدا سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، رووداوەکە لە پشت شوقەکانی دیلان سیتیەوە بووە و ئۆتۆمبێلەکە زۆری بە خێرایی هاتووەتە خوارەوە و ئەو رووداوە روویداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی