کەشى 48 کاتژمێرى داهاتوو
لە دوانیوەڕۆوە بارانبارین کۆتایى دێت و لە هەندێ شوێن دەیبەستێت
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، لە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە بارانبارین کۆتایى دێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین بەردەوامى دەبێت و پلەکانى گەرماش دەچنە ژێر سفر پلەى سیلیزى.
وەک ئەوەى کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان ئەگەری بارینى کەمێک بەفر هەیە و سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەم ناوچە جیا جیاکانی تر تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری باران بارینی پچر پچری هەیە.
جەختیشکراوەتەوە، لە ئێوارەى ئەمڕۆوە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت و ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت.
لەبارەى کەشى سبەینێ پێنجشەممەوە کەشناسى روونى کردووەتەوە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەشوهەوا سارد دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان پلەکان بۆ ژێر سفر پلەى سیلیزى دادەبەزن
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژى پێنج شەممە :
هەولێر : ١٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى
سۆران : 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى