زستان نزیکە و کەشەکە سارد دەبێت

قەمسەڵەکانتان حازر بکەن؛ 10 سانتیم بەفر دەبارێت

964+

ژێوار خدر

سۆپاکانتان مەکوژێننەوە و باش خۆتان دابپۆشن، چونکە ئەم دوو رۆژە بەفر و باران دەبێت.

بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان بە تایبەتیش ناوچە سنوورییەکان رێژەکە زیاتر دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران تێکەڵ دەبێت.

کەشناسی دەشڵێت، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری بارانەکە لاواز دەبێت، تەنیا لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەی نمە بارانی لاواز دەمینێتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، بۆ بەیانی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران دەبارێت، لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆکیش، لە کاتی بەیانیدا بەفر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کاتەکانی دوای نیوەرۆوە لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم پێشبینی برێکی باش بەفر بارین دەکرێت بەنزیکەی 8-10 سم، بەتایبەتیش لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ  بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى

دهۆک : 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک :  18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  12 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى

سۆران : 13 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى

چاوەڕێی بەفر و باران بکەن

چاوەڕێی بەفر و باران بکەن