شەڕ دەوەستێت
ئیسرائیل رازی بوو بە ئاگربەست لە لوبنان
964+
ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، حکومەتى ئیسرائیل رێککەوتنى ئاگربەستى لەگەڵ لوبنان پەسەند کردووە، کەناڵ 12ـى ئیسرائیلیش هەواڵەکەى پشتڕاستکردووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامدا و رایگەیاند، تواناى موشەکى حیزبوڵڵامان لەناوبردووە و ئەو هێزەمان بۆ چەند دەیە گەڕاندووەتەوە دواوە، چونکە هەموو سەرکردەکانیمان کوشتووە و ژێرخانەکەیمان کۆتایى پێهێناوە.
هۆشداریش دەدات، ئەگەر حیزبوڵا ئاگربەست بشکێنێت بە قورسى باجەکەى دەدات.
وەک باسى دەکات، دواى ئاگربەست حەماس بە تەنیا دەمێنێتەوە.
هەر ئەمڕۆ و لە پێش راگەیاندنى ئاگربەست، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندبوو، ئاگربەستی جەنگی لوبنان دەرفەت دەڕەخسێنێت كە ئاوارەكانی لوبنان و باكوری ئیسرائیل بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.