ناسڕی رەزازی وادەڵێت

“ئینگلیزی سواری سەری زمانی کوردی بووە، نامەوێت بە سەرشۆڕی بچمەوە سنە “

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

ناسڕی رەزازی لە خەمی زمانی کوردیدایە و ناشیەوێت بە سەرشۆڕی بگەڕێتەوە شارەکەی سنە و دەشڵێت، سلێمانی خەونی هونەریمی هێنایەدی.

پەیامنێری 964 دەچێتەلای هونەرمەند ناسڕی رەزازی و گفتوگۆیەکی قوڵ دەکەن دەربارەی هونەر و زمان و ئەدەب و فەرهەنگی کوردی و وازهێنانی لە کاری هونەری و ئەو سەردەمی شارەکەی بەجێهێشت و دێتە سلێمانی، هەرچەندە وەک خۆی باسی دەکات تەندروستی کەمێک ناجێگیرە  و دەبێت پارێزبکات.

لە زووەوە ناسڕی رەزازی سنەی بەجێهێشتووە و هاتووەتە باشور و لە سلێمانی جێگیر بووە و لەو بارەیەوە وتی، سلێمانی شاری شارانە و پێش ئەوەی بێم خەونم پێوەدی، هەر ئەو شارەش خەونی هونەری منی هێنایەدی، بێگومان بیری سنەش دەکەم ئەوە زێدی منە، بەڵام حەزناکەم بە سەرشۆڕی بگەڕێمەوە.

لەگەڵ چیرۆکەکانی سلێمانی ناسڕی رەزازی گلەیی لە زمانی ئێستای کوردی و ئینتمایی نەتەوەیی هەبوو کە ئێستا لەناو خەڵکدا نەماوە و  دەڵێت، ئینگلیزی سواری سەری زمانی کوردی بووە و لە کێشەدایە، هیچ ئینتمایەک نەماوە و سیستمی پەروەردەمان سەقەتە و ئەوەشی ماوەتەوە بەهۆی بەهۆی شاعیر و نوسەر و هونەرمەندانەوەیە.

ناسڕی رەزازی نیازی هەیە هەشت مانگی تر کە 70 ساڵی تەواو دەکات واز لە گۆرانی وتن بهێنێت، بەهۆی دۆخی تەندروستی و هاوکات بڵاوکردنەوەی شەش کتێب کە خزمەت بە فەرهەنگی کوردی و کولتوری کوردستان دەکات.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

" چەند مانگێکم ماوە و وازی لە گۆرانی وتن دەهێنم"