نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتوو بوو

“سوپاس کە هێزتان بەخشییەوە بە هاوسەرەکەم”

+964

پەری ساڵح

نیگار ئەبوبەکر، ناسراو بە کەسایەتی سەمیرە لە درامای وەستا جومعە، دوای تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجامدرا .

ئەوەی جیلی ئاڵتونی بێت بێگومان درامای “وەستا جومعەی” دیوە  و سەمیرەش دەناسێت، هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە هیچ کاری هونەری نییە و لە شاشەکان بەدوورە، لە ئێستاشدا بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە و وەرگرتنی چارەسەر دۆخی تەندروستی باش نییە.

سیروان غەریبی هاوسەری نیگار لە فەیسبوک رایگەیاند، بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان نەشتەرگەرییەکەی تارادەیەکی باش سەرکەوتوو بووە و سوپاسی هەموو ئەوانەش دەکەم کە بە نزا و دوعاکانیان هێز و ژیانێکی نوێیان بەخشیوەتەوە بە هاوژینەکەم، قۆناغێکی قورسمان تێپەڕاند.

نیگار ئەبوبەکر، جگە لە درامای وەستا جومعە لە درامای نیشتمان و گوڵە بێ رۆژەکان و چەند کارێکی تریش رۆڵی بینیوە، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچ و کوڕێکە.

"من هەمیشە میوانی ماڵەکانتانم؛ حەز دەکەم بگەڕێمەوە"