کچە گەورەکەی وەستا جومعە بۆ 964

“من هەمیشە میوانی ماڵەکانتانم؛ حەز دەکەم بگەڕێمەوە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لەنجە جەبار، یادگارییەکانی درامای جومعەتان بۆ دەگێڕیتەوە و دەڵێت، زۆر خۆشبوو شووم کرد، لە ماڵی باوکم رزگارم بوو.

دوای ماوەیەک دیارنەمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 لەنجە جەبار دەڵێت، “یادەوەرییەکانم لەگەڵ وەستا جومعە زۆرن، بەڵام لەدوای مەرگی حسێن میسڕییەوە نەگەڕاومەتەوە سەر شاشەکان و دواین کاریشم لە شاری کەرکوک بوو بۆ درامایەک بەناوی نیشتمان، بەڵام بێگومان کارێکی هونەری باش هەبێت حەزدەکەم بگەڕێمەوە”.

20 ساڵ پێش ئێستا لەنجە جەبار لە درامای وەستا جومعە لە دەرهێنانی حسێن میسری، بووە میوانی ماڵەکانمان و لە بیرەوەرییەکانی جیلی ئاڵتونیدا بە کچە گەورەکەی وەستا جومعە ناسراوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"وازم لە کاری هونەری هێناوە"