خولی ئەستێرەكانی عێراق
هەولێر لەگەڵ تیپێك یاریی هەیە لەم وەرزەدا هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانەی هەولێر ئەمڕۆ لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق رووبەڕووی یانەی حدوود دەبێتەوە، ئەو یانەیەی لەم وەرزەدا هەر حەوت یاریی دۆڕاندووە.
یارییەكە لە گەڕی هەشتەمی خولەكەیە و كاتژمێر 7:30 لە یاریگەی فرانسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت.
یانەی هەولێر خۆی بۆ بردنەوە ئامادەكردووە و دڵیشیان بەوە خۆشە، یانەی حدوود لەو حەوت یارییەی لەم وەرزە كردوونی، هەموویانی دۆڕاندووە.
بەڵام تیپەكە لە ماوەی وەستانی خولی عێراق راهێنەرێكی نوێی هێناوە، كە سائیر جەسامە و ناسراوە، هەروەها خۆیان رێكخستووەتەوە.
یانەی هەولێر چەند یاریزانێكی تووشی پێكان هاتبوون، بەڵام ئەمڕۆ زۆربەیان دەگەڕێنەوە، بە تایبەتی شێركۆ كەریم ئەستێرە و كاپتنی تیپەكە، بەڵام ئوسامە رەشیدی یاریزانی ناوەڕاست هێشتا چاكنەبووەتەوە.
سامان بریفكانی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر بە 964ی راگەیاند، یاریكردنی ئەو یاریزانانەی تازە لە پێكان گەڕاونەتەوە، بە بڕیاری راهێنەر دەبێت و دیار نییە كامەیان یاریی دەكەن.
پێش بەڕێوەچوونی یارییەكەی ئەمڕۆ، یانەی هەولێر لە پلەی نۆیەمی ریزبەندییە و 11 خاڵی هەیە، یانەی حدوودیش لە دواپلەی ریزبەندییە و هیچ خاڵێكی نییە.
یانەی هەولێر کێشەی بۆ هاتووەتەپێش و ئینیێستاش بە یەكجاری ماڵئاوایی كرد
یانەی هەولێر
راهێنەری فڕینی یانەی هەولێر
لە هەولێرەوە فڕی و لە کۆیە نیشتەوە
:سەرۆكی هاندەرانی ئۆلتراسی هەولێر
"تەشجیعی داكی منداران نەبی ئیشم پێناكرێ"
هاندەرانی هەولێر بۆ یانەی نەورۆز
شەش ملیۆن و 220 هەزار كۆكرایەوە و چاوەڕێی زیاتر بوون
گەڕایەوە پێشەنگ
یانەی هەولێر یاریی لووتكەی لە پاڵەوانی عێراق بردەوە
یاریگەی فرانسۆ هەریری تەواو ئامادەیە و شتی سادە ماوە