كاتژمێر 11:00

ئەمڕۆ مەشهەدانی سەرۆكایەتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “پەرلەمان” كۆدەبێتەوە و یەكەم كۆبوونەوەی سەرۆكی كۆن و نوێی ئەنجومەنەكە مەحمود مەشهەدانی دەبێت.

راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024 كاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ، كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە دەستپێدەكات، كە سەرۆكی تازەهەڵبژێردراوی ئەنجومەنەكە، مەحمود مەشهەدانی سەرۆكایەتی دەكات.

بە پێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە، یەكێك لە بڕگەكان خوێندنەوەی یەكەمە بۆ هەمواری یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2024،2025 و 2026، كە یەكێك لە خاڵەكانی بڕگەكە بابەتی نەوتی هەرێمی كوردستانە.

هەروەها بڕگەكانی دیكەش پێكهاتوون لە رێكخستنی یاسای قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا، هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆكەوانی مەدەنی، هەمواری یەكەم بۆ یاسای بەرگریی شارستانی و پەسندكردنی رێككەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و رووسیا.

ئەمڕۆ مەشهەدانی سەرۆكایەتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

بۆچی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێناکاتەوە؟

بۆچی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێناکاتەوە؟