بەرپرسانی ئەمریكا:

لە چەند سەعاتی داهاتوو شەڕ لە لوبنان دەوەستێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرچاوەیەك لە بەرپرسانی ئەمریكییەوە ئەمڕۆ دووشەممە بە بەرپرسانی لوبنانییان وتووە، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا شەڕ لە لوبنان دەوەستێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە بەرپرسانی ئەمریكی گواستەوە، “بەرپرسانی ئەمریكی بە بەرپرسانی لوبنانییان راگەیاندووە، لە چەند كاتژمێری داهاتوو شەڕ لە لوبنان دەوەستێت”.

سەرچاوەكە نووسیویەتی، بەرپرسانی لوبنان و ئیسرائیل لەسەر مەرجەكانی راگرتنی شەڕ رێككەوتوون و شەڕ لەگەڵ حزبوڵا دەوەستێت.

لەلایەكی دیكەوە كەناڵی سكای نیوزی عەرەبی بڵاویكردەوە، لیژنەیەكی پێنج قۆڵی، كە پێكهاتوون لە ئەمریكا، فەرەنسا، ئیسرائیل و لوبنان و هێزەكانی یونیفێل سەرپەرشتی رێككەوتنی راگرتنی شەڕ دەكەن.

لە بەردەوامیی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس لە غەزە، كە لە ئۆكتۆبەری 2023 دەستیپێكرد، پروشكی شەڕەكە بەر لوبنانیش كەوت، بەهۆی بوونی حزبوڵای لوبنانی لە بەرەی دژی ئیسرائیل و پاڵپشتیكردنی غەزە، بەم هۆیەوە زنجیرەیەك بەیەكدادانی سەربازی لە سنووری لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل روویدا و لە 8.10.2024 حزبوڵا هێرشی مووشەكیی كردە سەر چەند بنكەیەكی ئیسرائیل بە ناوچەی شەبعا، ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە و دواتر هێرشەكان فراوانتر بوون، هەر بەم هۆیەوە تا ئێستا بە سەدان چەكداری حزبوڵا و بە سەدان  هاوڵاتی لوبنانییش كوژران، هەروەها چەند سەركردەیەكی گەورەی حزبوڵاش كوژران، دیارترینیان حەسەن نەسروڵا بوو.

قەتەر گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان راگرت

قەتەر گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان راگرت