به‌ده‌نگ و ره‌نگ تۆمار ده‌كرێن

له‌ دهۆک كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مى فۆلكلۆرى سترانبێژێكی ژن ئه‌رشیف كران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ دهۆک ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد به‌رده‌وامه‌ له‌ پڕۆژه‌ى تۆماركردن و ئه‌رشیفكردنى به‌یت و سترانى فۆلكلۆرى كوردى و به‌ شێوه‌یه‌كی زیندوو به‌یتبێژ و سترانبێژه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌ و به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ ده‌نگ و ره‌نگ تۆمار ده‌كات.

پێشتر ژنه‌ ده‌نگبێژ (خه‌مرى حاجى) به‌یته‌كانى‌ عه‌لى رابه‌، هه‌ى شێخێ منۆ، محه‌مه‌د ساحبێ تاجر، رۆژه‌كێ ژ رۆژا، شێخ سه‌یدا، شێخو گۆماڵ و به‌یتى شێخێ جزیرێى و هه‌روه‌ها ده‌نگبێژ (سامى جه‌لال)، به‌یته‌كانى وه‌یلۆ وه‌یلۆ، شێخ جه‌لاله‌دین، شه‌رێ حه‌سه‌ن قه‌لا، زه‌مبیل فرۆش، هلۆ ئه‌حمه‌د ژ خه‌و ڕابه‌، ئیمامێ عومه‌ر، حه‌زره‌تێ یوسف، گه‌لى برا تۆبه‌ بكه‌ن، فه‌رمانا فه‌لان، ئه‌ى ره‌سول ئه‌لعاله‌مینی، تۆمار كراون.

به‌هار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى لقی دهۆكی ئینستیتیوتى كه‌له‌پوورى كورد به‌ 964ـى وت، ئه‌مجاره‌ تیمێكیان سه‌ردانى ماڵى سترانبێژێكی ژنى كردووه‌ به‌ناوى (سوهه‌یلا سێرتى) و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان تۆماركردووه‌.

بهاره‌ بهارا ڤێ به‌ریێ، له‌علیخانا سپه‌یێرتى، ئیبو به‌گێ پۆرسینێ، تێلانێ، مه‌له‌كا گه‌ورێ، سۆفى بره‌هیم، ئاخ وه‌ى ل منێ، وه‌ره‌ وه‌ره‌ حه‌لیم جانێ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن كه‌ ئنستیتیوته‌كه‌ تۆمارى كردوون.

وتیشی “به‌رده‌وامى به‌ پڕۆژه‌كه‌مان ده‌ده‌ین تا گه‌نجینه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ فۆلكلۆرییانه‌ دروست ده‌كه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌هۆى ئه‌رشیفنه‌كردنه‌وه‌ له‌ رابردوو، ژماره‌یه‌كی زۆرى به‌یت و سترانه‌‌ فۆلكلۆرییه‌كان فه‌وتاون‌، بۆیه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ فه‌وتان بیانپارێزن.

له‌ دهۆك پڕۆژه‌ى تۆماركردن و ئه‌رشیفكردنى به‌یتى كو...

له‌ دهۆك پڕۆژه‌ى تۆماركردن و ئه‌رشیفكردنى به‌یتى كوردى ده‌ستپێكردووه