لە کومەڵگەی سیرێ
ئۆتۆمبێلێک لە گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دا و گیانی لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە کۆمەڵگەی سیرێ ئۆتۆمبێلێک لە گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
گەنجەکە 27 ساڵ بووە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ئامێدی کراوە.
ئەمرۆ یەکشەممە 2024.11.24، لە نزیک کاتژمێر 8:50 ی شەو لەسەر شەقامی گشتی کومەڵگەی سیریێ لە ناحیەی شێلادزێ ئۆتۆمبێلێک لە گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دا بەناوی (ئاشتی خالید) .
مەسعود بوتی ، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە 964ی وت ”پەیوەندیمان پێوەکرا کە حاڵەتێکی گیان لەدەستدان هەیە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە”.
وتیشی، لەئیستادا تەرمەکە لەپزیشکی دادی ئامێدییە و دوای پشکنین رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە و لە کومەڵگەی سیریێ بەخاک دەسپێردرێت..
کومەڵگەی سیریێ دەکەوێتە ناحیەی شێلادزێ لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان