هەواڵە گشتییەکان

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەند دەکرێت نەوت دەگاتە قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ

+964
ژووری هەواڵ

رەنگە سبەینێ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکرێت.جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە 964ـی وت، “ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵا بەڕێوەدەچێت و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەکرێت”. وتیشی، بۆی هەیە كۆبوونەوەكە سبەی یەكشەممە بەڕێوەبچێت.

سبەی هاوڵاتیانی چەمچەماڵ و دەورووبەری خەنی دەبن و نەوتیان پێدەگات. بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، سبەی یەکشەممە لەناو سەنتەری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەکیە و سەنگاو و ئاغجەلەر نەوتی سپی بە سەر ماڵاندا دابەش دەکرێت.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ئاسایشی سلێمانی پیلانێکی مەترسیداری داعشیان لە کەرکوک پوچەڵ کردەوە و ئەمیرە کوردەکەشیان دەستگیر کرد.

قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتاییهات و ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان رادەگەیەنرێن، وەزارەتی بازرگانیش بۆ بایەعییەکە پشت بەو سەرژمێرییە دەبەستێت.