لەتیف هەڵمەت: خۆم نەخۆشم و خێزانەکەم شێرپەنجەی بوو، پەشیمان نیم لەوەی ئەم کارەم کرد

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

چاوپێکەوتنەکەی شاعیرو نووسەری ناودار لەتیف هەڵمەت دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، خەڵکێکی زۆر لە ئەحواڵیان پرسی، ئەمڕۆش جێگری پارێزگاری سلێمانی بە چەپکێک گوڵەوە چوو بۆ ماڵەکەی تا لە تەندروستی پرسی.

سێشەممەی رابردوو، ئەو رۆژەی سەرژمێری گشتی بەڕێوەچوو تیمەکان چوون بۆ ماڵەکەی مامۆستا لەتیف هەڵمەت، پەیامنێری 964 لەگەڵیان بوو، لەوێ لەتیف هەڵمەت پێشوازییەکی گەرم و گوڕی لێکردن و وتی تەندروستی باش نییەو دوو مانگە لە ماڵ نەچووەتە دەرەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024 شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی چوو بۆ ماڵیان و لە ئەحواڵی پرسی، لەوێ بە 964 وت ”ئەوان لە خەمی کەڵە هونەرمەندو شاعیرو نووسەرانی شارەکەدان و دەیانەوێت ئاگایان لە دۆخیان بێت”.

لەتیف هەڵمەت دیسان بە خێرهاتنی گەرم و گوڕی کردن و بە پەیامنێری 964ی وت ”چوار پێنج ساڵە بە گۆچان ئەڕۆم، بەهۆی نەخۆشییەوە جاری وا هەیە تا بەیانی نەنوستووم، دکتۆر پێی وتووم نەشتەرگەریش بکەم هەر دەبێ گۆچانم پێبێت”.

دڵی بەوە خۆشە ئەم نەخۆشییە ورەی پێ بەرنەداوەو بەردەوامە لە نووسین، دەڵێت ”لە موچەی خۆم کتێبەکانم چاپ دەکەم، پەشیمان نیم تەمەنم بەخشی بە وشەی کوردی”.

پێداچوونەوەی: ژووری هەواڵ

لەتیف هەڵمەت: چوومە ناو تەنورەکەوە تۆزێک ترسام، دوو ما...

لەتیف هەڵمەت: چوومە ناو تەنورەکەوە تۆزێک ترسام، دوو مانگیشە لە ماڵ نەهاتوومەتە دەرەوە