چەند بڕیارێکی نوێ دەرکران
ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە شەقامەکانی هەولێر قەدەغە کرا
964+
شۆڕش قادری
لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە ناو شەقامەکانی هەولێر قەدەغە کرا و پاسکیل و ماتۆڕیش چیدی نابێ بچەنە شەقامەکانی 120ی و 150ـیی شارەکە.
هێمن حەمەئەمین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت، “لەپێناو ڕێکخستنی شەقام و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و رووداوی هاتوچۆ لە شەقامەکان و نەهێشتنی حاڵەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، ئەمڕۆ چەند بڕیارێکمان دەرکردووە”.
بەقسەی هێمن حەمەئەمین بڕیارەکان بریتین لە:
1- قەدەغە بوونی هاتوچۆی پاسکیل و ماتۆڕسیکل بەهەردوو جۆری دووتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرایی 120م و 150م.
2ـ قەدەغەبوونی هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلی قورس کە لەبواری بیناسازی و کشتوکاڵی بەکار دەهێنرێن کە خێرایەکانیان لە 80کم/لە کاتژمێرێک کەمترە لە هەردوو شەقامی 120م و 150م خێرا، بەڵکو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە.
3-قەدەغەبوونی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لەسەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر وتیشی، هەرشوفێرێک سەرپێچی لەو بڕیارانە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەیشی دەستی بەسەردادەگیرێت.