باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
سێشەممەی ئەم هەفتەیە
پەڕلەمانی عێراق بۆ پێنج بڕگە کۆدەبێتەوە یەکیان هەمواری بودجەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، کاتژمێر 11:00ی بەیانی پەڕلەمانی عێراق بە بەشداری سەرۆکە نوێیەکەی کۆدەبێتەوە و پێنج بڕگەی کاریان هەیە، یەکێکیان خوێندنەوەی یەکەمە بۆ هەمواری بودجە گشتی وڵات، لە خشتەکانی ساڵی 23, 24 و 25.
کە ئەم هەموارە پەیوەندىدارە، بە هەمواری ماددەکانی پەیوەست بە تێچوى هەر بەرمیلێک نەوتى بەرهەمهاتوو لە هەرێمى کوردستان.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەڕلەمانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024 کارنامەی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە، پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت، تێیدا لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەڕلەمان، پێشنیاری دەنگدان بە هاوکاری خزمەتگوزاری ئاسمانی نێوان حکومەتی عێراق و روسیا بۆ دەنگدان و پەسەندکردنی پێشنیار دەکات.
هەروەها، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکرێ، لەگەڵ پێشکەشکردنی راپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای بەرگری شارستانی کە لیژنەی ئاسایش و بەرگری هاوشانی، لیژنەی یاسایی سەرپەرشتییان کردووە.
هەروەها لە کارنامەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە پێشنیارکراوی چۆنیەتی مامەڵە کردن بۆ رێکخستنی مافی، قوربانیانی رووداوەکانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و رووداوەکەی حەمدانیە لە موسڵ دەکرێ.
دەقی کارنامەی کۆبوونەوە؛