دیمەنێکی کۆبوونەوەکە... وێنە ؛ JCC هەڵەبجە.
باس له ژینگه و توندڕه‌وى توندوتیژى كراوه
هەڵەبجە بەشدارى لە کۆبونەوەی تۆڕی شارە بەهێزەکان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌رێگه‌ى نوێنه‌رێكه‌وه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى تۆڕی شارە بەهێزەکان كرد، بابه‌ته‌كانى ئه‌مجاره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی بوون له ژینگ و توندڕه‌وى توندوتیژى.
كۆبوونه‌وه‌كه له وڵاتى ئه‌رده‌ن سازكراو هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌كه‌مجاره به‌شدارى ده‌كات.
فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆچ و كۆچبه‌ران و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان له هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، کۆبونەوەکە بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی چارەسەری داهێنەرانەو فراوانکردنی بازنەی کارکردنی شارەکانی شەش وڵات بووه لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بۆ رێگریکرن لە توندڕەوی توندوتیژ و رق و جەمسەرگیری.
وتیشی “هەڵەبجە وەک یەکەم شار لە عێراق بەشداری لە کۆبونەوەکەدا کردووه‌و بابه‌ته‌كانیشی باسكردن بووه له ژینگه و توندڕه‌وى توندوتیژى بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌وان له هه‌ڵه‌بجه به‌وردى كارى له‌سه‌ر بابه‌تى توندوتیژى توندڕه‌وی كردووه لیژنه‌یه‌كی باڵاى هه‌یه كه زۆربه‌ى فه‌رمانگه حكومییه‌كان تێیدا به‌شدارن و لیژنه‌ى لاوه‌كیشیان دروستكردووه تایه‌بت به خێزان و هونه‌ر و گه‌نجان.
روونیشیكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌م بابه‌تانه‌وه وڵاتان و رێكخراوه‌كانیان رابكێشێته ناو هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى جیاواز.
له ناوه‌ڕاستى مانگى ئایاری ئه‌مساڵه‌وه پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌فه‌رمی كرایه ئه‌ندام له تۆڕى شاره به‌هێزه‌كانى جیهان و له‌سه‌ر وێبسایتى ئه‌م تۆڕه ناوى تۆماركرا.
پێشتر، راستگۆ عادل به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له JCCـی پارێزگای هەڵەبجە به 964ـى وتبوو، تۆڕه‌كه تایبه‌ته به شاره به‌هێزه‌كانى جیهان و 230 شار ئه‌ندامن تیایدا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەم ئەندامێتیە دەرفەتێكی گرنگە بۆ هەڵەبجە، به‌زیاتر كرانه‌وه‌ى بەڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیداو رێگه‌خۆشكه‌ریشه بۆ ئەو پڕۆژانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی گەنجان و ڕەخساندنی هەلی کار و پاڵپشتیکردن و پێشخستنی کەرتی گەشتیارییە.
لینکی ماڵپەڕی فەرمی تۆڕه‌كه :
https://strongcitiesnetwork.org