ده‌ربه‌ندیخان ته‌واو تینووه
میدیازان – شانۆ کەمال – هەولێر
ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ته‌واو ببێت ئه‌وا خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان به‌ته‌واوی رزگاریان ده‌بێت له‌بێئاوی.
سەرچاوەی ئاوی خواردنەوه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كه 75 هەزار کەسی تێدا ده‌ژی به‌ته‌واوی پیس بووه‌و چوار ساڵ پێش ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتی كه‌ڵكی خواردنه‌وه‌ی نه‌ماوه، ئێستا خه‌ڵكی قه‌زاكه چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌كه‌ن كه له‌ساڵی 2013ه‌وه ده‌ستی پێكردووه، كه‌چی هێشتا نیوه‌ی ماوه.
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌كاتژمێرێكدا زیاتر له هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خاوێن به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌كاتژمێرێكدا.
قایمقامی دەربەندیخان سلێمان محەمەد کرد رایگەیاند، بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە قەزای دەربەندیخان لە بێ ئاوی رزگاری دەبێت و ئاوی پاکی پێدەگات.
ده‌ربه‌ندیخان له‌ئاودا هه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ی نییه، به‌ڵكو ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دابه‌زیوه.
رەحمان خانی بەڕێوه‌بەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان وتی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان ئێستا ملیارێك و 75 ملیۆن مەتر سێجای تیدایە واتە ٪38 دەریاچەکە ئاوی تیدایە، ئەم ئاستە بەراورد بە ساڵی پار لە 30سم زیاترە”.