پەیوەند جاف بە کۆچی ئەبەد بێدەنگی شکاند
+964
پەرستۆ ساڵح
هونەرمەند پەیوەندی جاف دوای دوو ساڵ بێدەنگی، کلیپێکی نوێ بەناوی “کۆچی ئەبەد” بڵاودەکاتەوە.
ئەم کلیپە نوێیەی پەیوەند جاف، لەلایەن ئاریۆس حەمە سەعید کاری موزیکی بۆ کراوە بە ستایلی خاو، هاوکات لە سلێمانی کاری دەرهێنان و وێنەگرتنی لەلایەن بڕیار فەتاح بۆ ئەنجامدراوە..
تایبەت بە تۆڕی964 پەیوەند جاف وتی “هەرچەندە نازانم بۆ نەورۆز بڵاویدەکەمەوە یان نا، بەڵام بەرهەمێکی هەورامی شادی ئامێز و هەڵپەرکێم هەیە و کاری بۆ دەکەم لە ئێستادا”
بەر لە دوو ساڵ پێش کۆتایی هاتنی کۆرۆنا پەیوەند جاف کلیپێکی دیکەی بە زاراوەی هەورامی بڵاوکردەوە بەناوی “بیوە”.
پەیوەند جاف 52 ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی شاری هەڵەبجەیە، دانیشتووی وڵاتی سویدە.