لە ناو قەڵادزێ

ئەگەر خەڵکتان بینی پاشماوەی خانوویان فڕێدا پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن

964+

ژێوار خدر

پۆلیسی شارەوانیی قەڵادزێ ئەو کەسانە سزا دەدات، کە پاشماوەی بینای هەڵوەشاوە لە ناو قەڵادزێ فڕێ دەدەن و دەڵێت، هەرکەسێكتان بینی ئاگادارمان بکەنەوە.

عومەر محەمەد، پۆلیسی ئاگادارکەرەوە لە بنکەی پۆلیسی شارەوانیی پشدەر بە 964ـی وت، شارەوانی دوو شوێنی بۆ هاوڵاتیان دیاریکردووە بۆ فڕێدانی پاشماوەی خانووبەرە، کە لەسەر رێگەی کۆشکەڵە – سەرنێڵ، پشت یاریگەی قەڵادزێن.

وتیشی، هەرکەسێک پابەند نەبێت بە رێنماییەکانەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، کە پێکهاتووە لە دەستگرتن بەسەر ئامێرەکەی، پێىژاردن و تەنانەت لە هەندێک حاڵەتدا دەستگیرکردنی کەسەکەش، کە دادوەر بڕیاری لەسەر دەدات بە پێی جۆری سەرپێچییەکە.

ئاماژەی بەوەش دا، هاوڵاتییان لەکاتی بەدیکردنی دیاردەی رشتنی پاشماوەی بینای هەڵوەشاوە، دەتوانن هێزەکانیان ئاگادار بکەنەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران و لە رێگەی ئەم دوو ژمارە مۆبایلەوە پەیوەندییان پێوە بکەن:

07501539986-  07711868964

لە قەڵادزێ کەسێک لەسەر دزینی سەرەمەنهۆڵ دەستگیر کرا

لە قەڵادزێ کەسێک لەسەر دزینی سەرەمەنهۆڵ دەستگیر کرا