بزانە چیان لە ماتۆڕەكان كردووە
زیاتر لە 25 ماتۆڕیان لە هەولێر دزیوە و دەستگیر كران
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەم ئێوارە رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان گرتووە، كە زیاتر لە 25 ماتۆڕیان دزیوە و فرۆشتوویانەتەوە.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م. م. س) و (م. ل. س) دەستگیر کرد، کە لە شوێنە جیاجیاکانی شاری هەولێر زیاتر لە 25 ماتۆڕیان دزیبوو، دواتر شێوەی ماتۆڕسکیلەکانیان گۆڕیوە و بە خەڵكی دیكەیان فرۆشتووەتەوە.
“تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان رادەستی دادگا کران” پۆلیسی هەولێر وادەڵێت.
پۆلیسی هەولێر هۆشداری دەدات، هەر کەسێک مامەڵە بە کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی دزیاری و بە تایبەت ماتۆڕ بکات، چاوپۆشی لێ ناکرێت و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و دەدرێتە دادگا.
ئەمە لە كاتێكدایە هەر ئەمڕۆ پۆلیسی رایگەیاند، ئەو دوو كەسەیان دەستگیر كرد، كە شەوی رابردوو لە شەقامی 60 مەتری تەقەیان كردووە.