گەنجێکی 24 ساڵان

لە سلۆپی باکوور خنکاوە و لە زاخۆ بەدوایدا دەگەڕێن

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

کەسوکاری گەنجێکی خەڵکی شاری سلۆپی لە باكووری كوردستان، کە خنکاوە، داوای بەهاناچوون لە بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەکەن.

لە ئێوارەی 17.11.2024 گەنجێک کە دانیشتووی شاری سلۆپیی باکووری کوردستانە بە ناوی حوسامەدین تەکین، تەمەن 24 ساڵ و وەك دەوترێت لە پارکی ئەتاتۆرکی سلۆپی لە تەنیشت رووباری دیجلە خنکاوە، کەسوکارەكەی داوا لە بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەکەن بە دوای تەرمەکەدا بگەڕێن لە سێگۆشەی نێوان باشوور و باکوور و رۆژئاوای کوردستان.

جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت، “دوای داوای کەسوکارەکەی، تیمێکی چوار کەسیمان راسپاردووە، بەڵام پێشبینیی دەکەین دوای 10 رۆژی دیکە تەرمەکە بدۆزینەوە، ئەویش دوای سەرکەوتنی تەرمی گەنجەکە لە ژێرەوەی ئاو، چونکە چەند رۆژێک پێویستە تا تەرمەکە لە ژێرئاوەوە سەردەکەوێت”.

چاودێريی دۆخەکە دەکەین و پاسەوانانی سنووریشمان ئاگادارکردووە لە حاڵەتی بینینی تەرمەکە یەکسەر ئاگادارمان بکەنەوە، بۆ ئەوەی دەربێنین و رادەستی کەسوکاری بکەین، جەمال هەسن وای وت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ژنێکی 24 ساڵان لە رووباری خابور خنکا

ژنێکی 24 ساڵان لە رووباری خابور خنکا