دەیەم حاڵەتی خنکانە لە زاخۆ
ژنێکی 24 ساڵان لە رووباری خابور خنکا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە، ژنێکی تەمەن 24 ساڵان لە رووباری خابور لە نزیک گوندی خالش خنکا و تەرمەکەی لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی زاخۆ دەرهێندرا.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بۆ 964 وتی، لە هەبوونی رووداوێکی خنکان ئاگادارکراینەوە و دەستبەجێ سێ تیمان نارد بۆ شوێنی رووداوەکە، تیمەکانمان توانیان تەرمی ژنە 24 ساڵانیەکە بدۆزنەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادی زاخۆیە.
سەبارەت بە چۆنیەتی رووداوەکە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی وتی، لە ئێستادا زانیاریمان نیە سەبارەت بە چۆنیەتی خنکانەکەی.
بەپێی ئامارەکانی بەرگری شارستانی زاخۆ بێت، ئەمە 10ـیەمین حالەتی خنکانە لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، تەرمی سەرجەمیان لەلایەن بەرگری شارستانی زاخۆ دەرهێنراوە جگە لە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان کە پێش سێ مانگ خنکابوو تا ئێستا تەرمەکەی نەدوۆزراوەتەوە.
پێداچوونەوە: میدیا گۆران
رووداوەکانی خنکان
تەرمەکەى دەرهێنرایەوە
گەنجێک لە بەنداوى موسڵ خنکا
چەند كچێكی دیكەش رزگار كران
کچێک لە رووباری ساوا خنکا
سۆراغ؛ ئەمساڵ 51 کەس خنکاون
رۆژی خۆپاراستنە لە خنکان و ئەوانەشی بەهۆیەوە دەمرن زۆرترینی منداڵن
دوای دوو هەفتە لە خنکانی
تەرمی منداڵە دوو ساڵانەکەی بێخاڵ دۆزرایەوە
رەواندز
گەنجێک لە حەوزێکی ئاودا خنکا
دەربەندی رانیە
کەسێک خنکا و تەرمەکەشی دۆزراوەتەوە
مێردمنداڵێک