قەدەغەی هاتوچۆی سەرژمێری
ئەم دوو رۆژە مزگەوتەکان جمەیان دەهات
+964
دیلان محەمەد جەزا
لەم دوو رۆژەی سەرژمێریی گشتی، ئەوەی لە ناو تۆڕە کۆمەڵايیەتییەکاندا بڵاوبوو، زیاتر بەسەرهات و چیرۆکی خێزان و ماڵەکان بوو لە زاری سەرژمێرکارانەوە، بەڵام تیمی 964 دیوێکی دیکە باس دەکەن، ئەویش ناو مزگەوتەکانە.
وشیار جافەرانی مامۆستای ئایینی بە 964 وت، لە دوو رۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا پیاوان زۆرتر سەردانی مزگەوتیان کردووە و لەوێ ماونەتەوە و کاتیان بەسەربردووە.
”ئەو دەڵێت، ”خۆزگە هەموو کات ئاوها مزگەوتەکان جمەیان بهاتایە.
جگە لە پیاوان، منداڵانیش روویانکردووەتە مزگەوتەکان و بەپێی قسەکانی وشیار جەفەرانیی مامۆستای ئایینی، منداڵێک وانەی بیرکاریان لە مزگەوتەکە بۆ روون دەکردەوە، لێیان پرسیوە 3 و 4 چەند دەکا؟ منداڵەکە وتوویەتی هیچ”.
پێداچوونەوە: ژوولی عەدنان