پینای پارێزگای هەولێر
پارێزگای هەولێر روونکردنەوەی دا
هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا تێکنادرێت و ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە
ژێوار خدر
پارێزگای هەولێر ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە کە گوایە بەشێک لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا تێکبدرێت و بکرێتە باڵەخانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.11.2024، پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، “هەموو ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخەینەوە، کە لە بەشێک لە سۆشیال میدیا و میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، کە بەشێک لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا و بەشێکی پارکی سامی بەرامبەر تولیب تێکبدرێت و بکرێت بە پڕۆژە و باڵەخانە.
دەشڵێت، بە پێویستی دەزانین بۆ رای گشتی روونبکەینەوە، ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەکی دروستی نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شارەزایەکی خانووبەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، پۆستیکی کردووە و ئەم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە.