وەزارەتى ناوخۆى عێراق:
ئەو ژمارانەى لە بارەى سەرژمێرییەوە بڵاودەکرێنەوە ناڕاستن
964+
وریا فەتاح
بەشى رووبەڕووبونەوەى دەنگۆکانى سەر بە فەرمانگەى پەیوەندییەکانى وهزارهتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو ئامار و ئەنجامانەى لەبارەى دەرکەوتنى رێژەى دانیشتوانەوە بڵاودەکرێنەوە، ناڕاستن.
دەنگۆکان ئەوەن، بەشێک لە میدیا و سۆشیال میدکان رێژە و ژمارەى دانیشتوانى هەندێ پارێزگایان راگەیاندبوو
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لە هەندێ تۆڕى کۆمەڵایەتى زانیارى و ئەنجام لەبارەى ژمارەى دانیشتوان بڵاودەکرێنەوە لە کاتێکدا پڕۆسەکە بەردەوامەوە و نەگەیشتووە بە کۆتایى.
جەختیش لەوەکراوەتەوە، ئەو ژمارانەى بڵاوکراونەتەوە هیچ بنەمایەکى راستیان نییە و دواى تەواو بوونى پڕۆسەکە، ئەنجامى دروست دەخرێتەڕوو.
“ژمارەى دانیشتوان لەسەر ئامێرەکان تۆمارکراون و تاکە لایەنى سەرپشک لە بڵاوکردنەوەى زانیارى و داتاکان، لیژنەى باڵاى سەرژمێرییە”، وەزارەتى ناوخۆ وا دەڵێت.