هاوڵاتیان بۆ 964 رای خۆیان هەیە
چۆن لە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران دەڕوانیت؟
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
حەوت رۆژە ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەر لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و ژیانی خۆیان خ
ستووەتە مەترسییەوە، بەشێكی هاوڵاتیانیش كارەكەی ئەوان بە دروست و گونجاو دەزانن، وەك رێگەیەك بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان.
مانگرتووان لە بەردەم بارەگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سلێمانی، خێوەتیان هەڵداوە و داوادەكەن موچە و شایستە داراییەكانیان لە كاتی خۆیدا پێبدرێت و چیتر ژیان و گوزەرانی موچەخۆران لەو بارودۆخە خراپەدا نەمێنێتەوە.
964 كە رووماڵی فراوانی مانگرتنەكەی كردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 3.2.2025 بیروڕای ژمارەیەك هاوڵاتی لە شاری سلێمانی وەرگرت، كە ئایا ئەوان چۆن لە مانگرتنەكە دەڕوانن و پێیان وایە كاریگەریی چی دەبێت و سەرنجی ئەوان چییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا