دوای سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانی

مانگرتووان بەنیاز نین مانگرتنەکەیان بشکێنن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوای سەردانەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بۆ لای مانگرتووان، مانگرتووەکان رایانگەیاند، بەنیاز نین کۆتایی بە مانگرتن بهێنن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3.2.2025 هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بۆ دووەم جار چووە لای مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی و پەیامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تى هه‌رێمى پێگه‌یاندن.

دوای سەردانەکە، مانگرتووان بە 964ـیان وت، پەیام هیچ دەردێکی ئەوان دەرمان ناکات و تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، کۆتایی بە مانگرتن ناهێنن و خێمەکە چۆڵ ناکەن.

ئەمڕۆ حەوت رۆژە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە بەردەم نووسینگەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، خێوەتیان هەڵداوە و دژی دواکەوتنی موچە و خراپی رەوەشی گوزەرانیان، مانیان لە خواردن گرتووە، لە ماوەی ئەم چەند رۆژەشدا ناوە ناوە باری تەندروستی چەند کەسێکیان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پارێزگاری سلێمانی پەیامی UN و حکومەتی هەرێمی گەیاندە ما...

پارێزگاری سلێمانی پەیامی UN و حکومەتی هەرێمی گەیاندە مانگرتوان

پشگیریتان دەکەم، داواتان لێدەکەم لە بەر باری تەندروست...

پشگیریتان دەکەم، داواتان لێدەکەم لە بەر باری تەندروستیتان دەست لە مانگرتن هەڵبگرن