سەرژمێری لە سلێمانی

“هەندێك لە تابلێتەكان ئەم بەیانییە بە دەست تیمەكان گەیشتوون”

964+

دیلان محەمەد

شاهۆ عوسمان سەرۆكی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێری لە سلێمانی بۆ 964 قسەی كرد و رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی هەندێك كێشەی تەكنیكییان هەبوو، بەڵام پرۆسەی سەرژمێری لە سلێمانی بە باشی بەڕێوەدەچێت.

ئاشكراشی كرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر سێ، هەندێك لە تابلێتەكانی سەرژمێرییان بەدەست گەیشتووە، بەڵام توانیویانە هەموو كارەكان بە باشی ئەنجام بدەن.

هەروەها رایگەیاند، هاوڵاتیان لە هەردوو بابەتی سەرژمێری و پابەندبوون بە قەدەغەی هاتوچۆ زۆر هاوكارن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كێشەی تابلێتەكانی سەرژمێری لە سلێمانی چارەسەر كرا

كێشەی تابلێتەكانی سەرژمێری لە سلێمانی چارەسەر كرا