پرسیارەکانی سەرژمێری
بەنگلادشییەکانی هەولێر پرسیاری پاسپۆڕت و مۆڵەتی مانەوەیان لێدەکرێت
964+
شۆڕش عەبدوڵا-هەولێر
لە گەڕەکی تەیراوەی هەولێر تیمەکانی سەرژمێری بەنگلادشییەکانیش دەژمێرن، ئەمەش بە مەبەستی دڵنیابوونەوەیە لە هەبوونی پاسپۆڕت و مۆڵەتی مانەوەی کاتی لە کوردستان.
پرسیارەکان هەمان ئەو پرسیارانەیە، کە لە هاوڵاتیانی کورد دەکرێت وەک پرسینی ناو و تەمەن، بەڵام هەبوونی پاسپۆڕت و مۆڵەتی مانەوە و هۆکاری مانەوەیان، پیشاندانی بەڵگەنامەکان جیاوازن.
تیمەکانی سەرژمێری لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرقاڵی سەرژمێرین و دەرگا بە دەرگا ناو و تەمەنی ئەندامانی خێزانەکان تۆمار دەکەن.
27 ساڵە لە عێراقدا پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجام نەدراوە و دواینجار پڕۆسەى سەرژمێرى ساڵى 1997 بوو کە ئەوکات دانیشتووانى عێراق، بەبێ هەرێم 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 کەس بوو.
یەکەم سەرژمێری گشتیى لە عێراق ساڵی 1934 ئەنجامدرا، ئەوکات ژمارەی دانیشتووانەکەی سێ ملیۆن و 380 هەزار کەس بوو.
پێداچوونەوە-ژوولی عەدنان