لەسەی ئاستی دەروازەکانی ئێران

لەڕووی بڕی هەناردە و هاوردە دەروازەى باشماخ بووە سێیەم

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی بڕی ترانزێتی کاڵای ئێرانی، دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ لە دوای دەروازە سنوورییەکانی بەندەر عەباس و پەروێزخان، پلەى سێیەمی گرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.11.2024، حەمید رەزا عەبدولمەلەکی، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری باشماخ لە بەرى ئێران بە میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، بڕی هەناردەی و هاوردەی کاڵا و شتومەک لە سنووری باشماخەوە لە حەوت مانگی رابردوودا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 208 هەزار تۆن.

بڕی هەناردە و هاوردە لەو دەروازەیەوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 80% زیادیکردووە، حەمید رەزا عەبدولمەلەکی وای وت.

ئەو زیادکردنەی کە لە هەناردە و هاوردەدا تۆمارکراوە، دەروازەی باشماخ دەکات بە سێیەم دەروازەی ترانزێت لە دوای دەروازە سنوورییەکانی بەندەرعەباس و پەرێزخان.

لە رۆژانی سەرژمێریدا هاتوچۆ لە مەرزی باشماخ ئاسایی دەب...

لە رۆژانی سەرژمێریدا هاتوچۆ لە مەرزی باشماخ ئاسایی دەبێت