سیمینارێک بۆ قوتابیانی گردەڕەشە ئەنجامدرا

قوتابیان لە خراپ بەکارهێنانی مۆبایل ئاگادار کرانەوە

964+

ژوولی عەدنان

بە سیمینارێک قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی گردەڕەشەی تێکەڵاو لە هەولێر، لە خراپ بەکارهێنانی مۆبایل ئاگادارکرانەوە .

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بەشی هەولێر، سیمینارێکیان بۆ قوتابخانەی ئامادەیی گردەڕەشەی تێکەڵاو سازکرد، تێیدا باس لە ” توندوتیژی ئەلیکترۆنی و هۆکار و جۆر و کاریگەرییەکانی کرا”، ئەمە بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە.

ئەوەشیان باس کردووە، لە سیمینارەکەدا ئەرک و کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ قوتابیان باسکرا، دواتر تیشک خرایە سەر توندوتیژی ئەلیکترۆنی، هۆکار و جۆر و کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و دەروونی و خێزانییەکان، هەروەها چۆنیەتی خۆپاراستن لەو جۆرە توندوتیژییانە.

لە ساڵی 2022 ئامارەکانی پۆلیس بە شێوەیەک بوو، کە دوو هەزار و 575 حاڵەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل تۆمارکرا.

یاسای ژمارە شەشی پەرلەمانی کوردستان کە ساڵی 2008 دەرچووە، تایبەتە بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ  خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بەپێی یاساکە هەرکەسێک ئامێرەکانی پەیوەندی خراپ بەکار بهێنێت و کەسی بەرانبەر لەسەر ئەو بابەتە سکاڵا تۆمار بکات، ئەوا ئەو کەسە وەک تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت و سزای دارایی و زیندانی دەدرێت.

لە سلێمانی هەڕەشەی کرد و لە شەقڵاوە دەستگیرکرا

لە سلێمانی هەڕەشەی کرد و لە شەقڵاوە دەستگیرکرا

بۆ بەرزکردنەوەی ئەکتیڤیی تیکتۆکەکەیان ئەکتیڤیی خۆیان ...

بۆ بەرزکردنەوەی ئەکتیڤیی تیکتۆکەکەیان ئەکتیڤیی خۆیان دابەزاند