دەیویست بچێتە تورکیا
تۆمەتبارێک لە سلێمانى دزى کردبوو لە زاخۆ دەستگیرکرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
پۆلیسى زاخۆ، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە لە سلێمانى دزى کردبوو و دەیویست بچێتە تورکیا.
تۆمەتبارەکە گەنجێکى تەمەن 30 ساڵانە و دواى ئەوەى لە سلێمانى بڕێک پارەى دزى بوو، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچوو بوو.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـى وت، “بەپێی داوای پۆلیس و دادگای سلێمانی بەدواداچوونمان کرد و توانیمان ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکەین کە لە سلێمانى دزى ئەنجامدا بوو”.
وەک ئەوەى وتەبێژى پۆلیسى زاخۆ باسى دەکات، تۆمەتبار بەنیاز بووە لە رێگەى دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیلەوە بچێتە تورکیا.
“تۆمەتبارەکە لە پۆلیسى زاخۆ دەستگیرکراوە و دواى تەواوکردنى رێکارە یاساییەکان رادەستى پۆلیسى سلێمانى دەکرێتەوە”، وتەبێژى پۆلیسى زاخۆ وا دەڵێت.
ئەوەشى خستەڕوو، تۆمەتبار پێشینەى تاوانى هەبووە و پێشتر لەسەر تاوانى دزى 10 ساڵ زیندانى کرابوو.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح