بە شێوەیەکی زانستی

گرووپێكی پێنجوێن خولی هەڵپاچینی درەختیان کردەوە

964+

ژوولی عەدنان

گرووپی درەخت بە هاوکاری شارەوانی پێنجوێن خولی هەڵپاچینی درەختی کردەوە

لە رێگەی خولێکی دوو سەعاتی بە شێوەی پراکتیکی و نەزەری لەلایەن پسپۆڕێکی پەرچکردنەوە کارمەندانی شارەوانیی پێنجوێن و خۆبەخشانی گرووپی درەخت فێری هەڵپاجینی دار کران.

خولەکە لەلایەن پسپۆڕیکی خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە بواری پەرچکردنەوە وترایەوە بە ناوی ” ئومێد ئەحمەد حەمە” .

مامۆستای ئاینی و سەرۆکی گرووپی درەخت غەریب پێنجوێنی بە 964 ی وت: ”پێشتر بە شێوەیەکی زانستی کاری پەرچکردنەکان نەکراوە، ئەمەش ببووە هۆی گلەیی دانیشتووان و دوکاندارانی ناوچەکە”.

وتیشی، ”هەر کەسێک سەردانی پێنجوێن بکات هەست بە جیاوازی نێوان سەوزی و درەخت و جوانی ناوچەکە دەکات”.

گرووپی درەخت لە 170 خۆبەخش پێکدێت و لە هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی پێنجوینن.

ئەڵێی خودا

ئەڵێی خودا "ئه‌كاسیا"ى بۆ ژینگەی کەلار روواندوە

شارەوانیی پێنجوێن: دەسەڵاتی خەرجکردنی راستەوخۆی 15%ـی د...

شارەوانیی پێنجوێن: دەسەڵاتی خەرجکردنی راستەوخۆی 15%ـی داهاتمان لێسەندراوەتەوە