هەواڵەکان

سەرژمێری ماڵەکان دەستی پێکرد و قوتابیانیش دژی جیاکردنەوەی کچان لە پۆلەکان گردبوونەوە


ژووری هەواڵ

سەرژمێری دەستیپێکردووە و پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی ئەندامانی خێزان ئەمڕۆ لە سلێمانی و زۆرێکی دیکە لە شارەکان دەستی پيکردووە و تیمەکان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناوچەی غەڕەی سنوری خورماتوو، لەکاتی کێوماڵی ناوچەکەدا بۆمبێکی چێندراو بەهەمەڕێکی سەربازیدا تەقیەوە و دوو فەرماندەی پێشمەرگە و پاسەوانێکیان گیانیان لەدەستدا.

دوو ساڵ بەسەر تەقینەوەی ئەو ماڵەی سلێمانی تێپەری کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 15 کەس و بریندار بوونی 8 کەس بەهۆی غازی ئێڵ پی جیەوە.

مامۆستای ئاینی چەند گوندێک لە وتاری هەینی وتوویانە نابێت کوڕ و کچ بە تێکەڵی لە قوتابخانە بخوێنن و ئەمڕۆ بووە بە بڕیار و جێبەجێ کراوە.