دیمەنێك لە سەرژمێریی ئەزموونیی _ وێنە: ئەرشیف
پێچەوانەی عێراقییەکان
لە سەرژمێری پرسیاری زۆر لە بیانییەکان ناکرێ
ئەحمەد مستەفا
به‌پێی میكانیزمی سەرژمێری کە وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ بڵاوی کردەوە، سه‌رژمێری دانیشتوان بۆ هاوڵاتییانی بیانیش دەکرێت و تۆمار ده‌كرێن، به‌ڵام به ورده‌كاری زۆره‌وه پرسیاریان لێ ناكرێت.
پرسیارەکان گشتیی و دیاری کراون، پێچەوانەی هاوڵاتیانی عێراقی کە بژمێرەکان وردەکاری زۆریان لێ دەپرسن.
عه‌بدولزه‌هرا هنداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری، هاوڵاتییانی عێراقی و بیانی نیشته‌جێی سنووره‌كانی وڵاتیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له فۆڕمی سه‌رژمێریدا هاتوون نایانگرێتەوە.
چەند پرسیارێكی تایبه‌ت هه‌یه بۆ بیانییه‌كان له عێراق له‌گه‌ڵ پێناسە جۆراوجۆره‌كانیان، جا كرێكاری بیانی بن، یان كارمه‌ند له باڵیۆزخانه‌كان یان كۆمپانیاكان، یان پزیشك، هه‌ر پله‌یه‌كیان هه‌بێت.
بەپێی قسەکانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، هه‌موو كه‌سێكی بیانی كه له عێراقدا نیشته‌جێن له پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری تۆمار ده‌كرێن، به‌ڵام پرسیاری تایبه‌تیان لێ ده‌كرێت.
وابڕیارە سه‌رژمێریی دانیشتوانی گشتیی له رۆژانی، 20 و 21ـی ئه‌م مانگه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌ست پێ بكات، نزیكه‌ی 120 هه‌زار کارمەندی بژمێریش به‌شداری پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن و دەچنە ماڵان بۆ حسابکردنی ژن و پیاو، منداڵەکانیان داپیرە و باپیرە، هەروەها کەلوپەل و زانیاری خێزانەکان.