ناحیەى سیروان
خاڵ و خوارزایەک لەیەک رۆژدا ئاهەنگى هاوسەرگیرى ئەنجام دەدەن
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
ئەمڕۆ، جگە لەوەى کەشەکە لەبار بوو، بەڵام بۆ خاڵ و خوارزایەکى ناحیەى سیروانى سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە رۆژێکى تایبەت و مێژوویى بوو، چونکە پێکەوە ئاهەنگى هاوسەرگیریان ئەنجامدا و دڵخۆشیان بە کەسوکاریاندا.
خاڵ و خوارزا لە رووى تەمەنەوە لەیەکەوە نزیکن و هەر لە مناڵییەوە پێکەوە گەورەبوون، هاوڕێیەتییان پەردەى خاڵ و خوارزایەتى شکاندووە و پێکەوە راز و نیازەکانیان بۆ یەکترى باسکردووە، هەر بۆیە زوو لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە لەیەک رۆژدا ئاهەنگى هاوسەرگیرى بکەن،
شەماڵ رەحمان یەکێکە لە زاواکان دەکاتە خاڵى بینەرى خوشکەزاى کە زاوایەکى ترە بە 964ـى وت،”لەیەک ماڵدا و بەیەکەوە گەورە بووین، بۆیە هەموو شتێکمان بەیەکەوە بووە و بڕیاریشماندا ئاهەنگى هاوسەرگیریشمان لەیەک رۆژ ئەنجام بدەین”.
خاڵ و خوارزا نەک ئاهەنگى رۆژى هاوسەرگیرى، بەڵکو هەردووکیان بەیەک شەو مارەبرینیشیان ئەنجامداوە.
دایە مەلیعە، دایکی شەماڵ و داپیری بینەرە، دەربارەی ئاھەنگەکە بە 964ـى وت:” ئەمڕۆ خۆشترین رۆژە بۆ ئێمە، کوڕەکەم و کچەزاکەم لە مناڵیەوە ھەموو شتێکیان ھەر پێکەوە بووە، ئەمڕۆش زۆر خۆشە بەلامانەوە کە ھەردووکیان پێکەوە دەبنە زاوا و ئاھەنگیان بۆ رێکدەخەین”.
زاواکان ھەردووکیان لە قەزای شارەزوور دادەنیشن، بوکەکانیش یەکێکیان دانیشتووى سەیدسادقە و ئەوی دیکەش ھەر خەڵکی شارەزوورە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح