ئاگاداربن بۆ ئەو رۆژە زۆر بڕیار دەرچووە

لە رۆژانی سەژمێری چی روودەدات؟

964+

ژووری هەواڵ

لە رۆژانی سەرژمێری قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت، بەڵام هەندێ کەس رێگەیان پێ دەدرێت هاتوچۆ بکەن.

ئەمانە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆن بۆ رۆژانی سەرژمێری:

1- سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی (19-20)ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر (12:00)ی شەو دەست پێدەکات و تاکوو کاتژمێر (12:00)ی شەوی (22/21)ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

2- جوڵەی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل لە کاتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ سنووردار دەکرێت (لە نێوان پارێزگاکان، قەزاکان و ناحیەکان و لە نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود لە نێوان ناحیە و قەزا و بە پێچەوانەوە)، جگە لە حاڵەتە مرۆیی و زۆر پێویستەکان و بارودۆخی سروشتی و ئەمنی.

3- لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگاکان و ئیدارەکان سەرجەم (بژمێرەکان، بەڕێوەبەری گەڕەك/گوند و یاریدەدەرەکانیان، سەرپەرشتیاران و چاودێران) بە فەرمی رێگەیان پێدەدەرێت، هەروەها رێگە بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان دەدرێت بۆ جوڵە و هاتوچۆکردن بۆ مەبەستی کاری سەرژمێری. بە هەمان شێوە، رۆژنامەنووسان و راگەیاندکاران کە لایەنە فەرمییەکان ڕێگەیان پێداوە و سەندیکای رۆژنامەنووسان و هەڵگری باجی ناساندنن لە دوو رۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا رێگەپێدراون.

4- هەموو ئەو کەسانەی کە ئەركیان پێسپێردراوە و لە ئێشکگریدان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن، وەك کارمەندانی تەندروستی و پزیشکی و خزمەتگوزاری کە لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانن و بە پێی مۆڵەتی فەرمیی فەرمانگەکە و پێش ڕێکەوتی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بەرژەوەندیی گشتی، داوای کار و ئامادەبوونیان لێکراوە.

5- هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی، دەوریەی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و خزمەتگوزارییەکان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن.

6- قەدەغەی هاتوچۆ باڵیۆزخانەکان، نێردە دیبلۆماسییەکان، دەزگا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێتەوە.

فۆڕمی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە 964ـەوە ببینە

فۆڕمی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە 964ـەوە ببینە

ناوی کارمەندانی گرێبەست بۆ سەرژمێری گشتی راگەیەندرا

ناوی کارمەندانی گرێبەست بۆ سەرژمێری گشتی راگەیەندرا