دیمەنێکی کاتی پێشکەشکردنی رێنماییەکانی هاتوچۆ بە قوتابیانی قوتابخانەیەکی سنووری ئیدارەی راپەڕین... وێنەکان؛ هاتوچۆی راپەڕین.
رێنمایی به شۆفێری پاسه‌كانیش داوه
هاتوچۆى راپه‌ڕین له‌ساڵێكدا نزیكه‌ى 300 ناوه‌ندى خوێندنی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى راپه‌ڕین له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا نزیكه‌ى 300 ناوه‌ندى خوێندنى به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانى رێنمایی و هۆشیاری هاتوچۆى پێداون، له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆفێری پاسانه‌ش كۆبووه‌ته‌وه كه هاتوچۆ به قوتابیان ده‌كه‌ن.
رێنماییه‌كان له‌رێگه‌ى دانانى هێماكانى هاتوچۆ و دروستكردنى شه‌قامى ده‌ستكرد له‌و ناوه‌ندانه پێشكه‌ش كراون.
سه‌رباز محه‌مه‌د مسته‌فا، له به‌شی راگه‌یاندن و هۆشیاری هاتوچۆى راپه‌ڕین، به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ته‌واوى سنوورى ئیداره‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ى ساڵێكدا نزیكه‌ى 300 قوتابخانه و باخچەی ساوایان و زانكۆ و په‌یمانگا حكومى و ناحكومییهكانیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
وتیشی “تیمه‌كانمان به‌شێوازێكی مه‌یدانى رێنماییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى قوتابیان باشتر و ئاسانتر هێما و نیشانه‌كانى هاتوچۆ بناسنه‌وه و له‌كاتى هاتوچۆكانیشاندا په‌یڕه‌وى بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌و شوێنانه ته‌واوى شۆفێری پاسهكانیشیان بینیوه و رێنمایی پێویستیان پێداون بۆ سه‌لامه‌تى ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ى رۆژانه هاتوچۆیان پێده‌كه‌ن.