گامێشیان لێ بەخێو دەکرد

شاره‌وانى پردێ زێده‌ڕۆییه‌كانى سه‌ر زێی بچووكی تێکدان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى ناحیه‌ى پردێ له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌ستیان به‌ تێكدانى ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ كرد كه‌ كرابوونه‌ سه‌ر زێى بچووك و چه‌ند كه‌سێك له‌و شوێنانه‌ گامێشیان تێدا به‌خێوده‌كرد.

زێده‌ڕۆییه‌كان بریتی بوون له‌ دروستكردنى گه‌وڕ به‌ چینكۆ و جه‌مه‌لۆن له‌سه‌ر رووبه‌رێكی زۆرى سه‌ر ئه‌و زێیه‌، بۆ گامێشه‌كان.

هیشام خالید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى شاره‌وانى پردێ به‌ 964ـى وت، ساڵی پاریش به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و خاوه‌ن گامێشانه‌ به‌ زێده‌ڕۆ ئه‌و شوێنانه‌یان دروستكردبوو و پێیان لادرا.

وتیشی “دواى تێكدانى شوێنه‌كانیان خاوه‌ن گامیچشه‌كان ئاگادار ركاونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆرییه‌كان دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ رووبه‌ڕووى رێكارى یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌”.

له‌سنوورى ناحیه‌ى پردێی سه‌ر به‌ كه‌ركوك به‌هۆى بوونى زێى بچووك ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن ئاژه‌ڵ، گامێش به‌خێوده‌كه‌ن، به‌ڵام شوێنی تایبه‌تیان به‌ به‌خێوكردن نییه‌ و به‌هۆى سوودوه‌رگرتنى له‌ ئاوی زێیه‌كه‌ش بۆ گامێشه‌كان زۆرجاران لێوارى زێیه‌كه‌ به‌كارده‌هێنن.

شاره‌وانى پردێ گله‌یی له‌ خوێندكارانى زانكۆى كتاب ده...

شاره‌وانى پردێ گله‌یی له‌ خوێندكارانى زانكۆى كتاب ده‌كات