زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌كه له پاركه‌كه ده‌چێندرێت
نه‌مامگه‌كه‌ى پاركی سامی عەبدولرەحمان 110 گوڵ و نه‌مامى به‌رهه‌مهێناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پاركى سامی عه‌بدولڕه‌حمان رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌مامگه‌كه‌ى بۆ ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه كه زیاتر له 100 هه‌زار جۆرى نه‌مام و گوڵى به‌رهه‌مهێناوه، به‌رپرسی راگهیاندیى پاركیش ده‌ڵێت، زۆربه‌یان له‌ناو پاركه‌كه ده‌چێندرێنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئامارەی كه پێشتر 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئەندازەی پارکەکانی هەولێر وه‌ریگرتووه، ته‌نیا لە سه‌نته‌رى شاری هەولێر 450 پارک و باخچە هەن، لەو ژمارەیە هەشتیان پارکی گەورەن و هه‌ر گهورهكهشیان پاركی سامى عه‌بدولڕه‌حمانه كه له‌سه‌ر رووبه‌رى 800 دۆنم زه‌وى به‌هه‌زاران دره‌خت گوڵى جۆراوجۆرى لێچێندراوه.
عوسمان زیاد، به‌رپرسی راگه‌یاندنى پاركه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، ساڵ دواى ساڵ به‌رهه‌مى نهمامگهكهیان زیاد ده‌بێت و تیمێكی تایبه‌تمه‌ندیش كار له چاندن و به‌خێوكردنى گوڵ و نهمامهكانى ناو نه‌مامگه‌كه ده‌كه‌ن.
وتیشی “به‌رهه‌مى ئه‌مساڵمان 110 هه‌زار گوڵ و نه‌مامى جۆراوجۆر بووه، له‌كاتێكدا ساڵى پار به‌رهه‌می نه‌مامگه‌كه 95 هه‌زار بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆربه‌ى به‌رهه‌مى نه‌مامگه‌كه بۆ ناو پاركه‌كه به‌كارده‌هێندرێته‌وه بۆ زیاتركردنى رێژه‌ى سه‌وزایی پاركه‌كه و ده‌شڵێت، زۆرجارانیش فه‌رمانگه حكومییه‌كان به نوسوراو داواى گوڵ و نه‌ماممان لێده‌كه‌ن و ئێمه‌ش پێیان ده‌به‌خشین”.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌رپرسه‌ى راگه‌یاند، رێژه‌ى سه‌وزایی سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر به‌پێی ئامارێكی ده‌سته‌ى ژینگه كه ساڵى 2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ى 19% و ههواڵهكانیشیان بهردهواكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌م رێژه‌یه بۆ رێژه‌ى ستانداردی جیهانى.